چاره‌ نووسی گیراوێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كورد ناروونه‌

2بانه‌مه‌ڕی1390ی هه‌تاوی
که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
قاسم ره‌حیمی ئازه‌ر كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا به‌ هۆیه‌كی نادیار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ‌و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان كرا، تا ئیستا له‌ چاره‌نووسی ناوبراو هیچ هه‌واڵێك له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌.
بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو چه‌ندین جار به‌ مه‌به‌ستی زانیاری له‌ سه‌ر كوڕه‌كه‌یان سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكانیان كردووه‌ به‌ڵام  هیزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ دانی هه‌ر جۆره‌ زانیاریه‌ك له‌ سه‌ر چاره‌نووسی قاسم ره‌حیمی ئازه‌ر خۆیان پاراستووه‌.